له شنۆ کۆڵبەرێک لە ئاوی ڕووباردا خنکا

له شنۆ کۆڵبەرێک لە ئاوی ڕووباردا خنکا
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مافی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 2020.5.16 کۆڵبەرێکی لاوی خەڵکی شنۆ لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری، کەوتووەتە ناو ڕووباری (گادەر) و گیانی لەدەست داوە.

ئەو کۆڵبەرە ناوی "ئارام مەولوودی" و تەمەنی٢٥ ساڵە و خێزاندار بووە و تەرمەکەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە دۆزراوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، دوێنێ هەینی 2020.5.16 هێزە چەکدارەکانی جێگیر لە ملەی "تەتە"ی هەورامان تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.

هەتا ئێستا ناسنامەی یەکێک لەو کۆڵبەرانە بە ناوی ”نەوزاد" خەڵکی گوندی "بندۆڵ" ئاشکرا بووە. ئەو دوو کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پاوە کراون.

بەپێی هەمان سەرچاوە ڕۆژی چوارشەممە 2020.5.13 هێزە چەکدارەکانی جێگیرلە بەرزاییەانی گوندی "مادلوو"ی چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و سێ کۆڵبەر بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو سێ کۆڵبەرە "مەناف حەسەن زادە"، "بێهزاد ڕەمەزانی" و "ڕەزا سەرشیری" ڕاگەیەندراوە کە لەلایەن هێزەکانی سوپای پاسدارانەوە تەقەیان لێ کراوە.








باسنيو
Top