نێچیرڤان بارزانی: مامۆستایان شايسته‌ى ژيان و گوزه‌رانى باشترن
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له يادى په‌نجا و هه‌شت ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى مامۆستايانى كوردستاندا پيرۆزبايى له يه‌كێـتيى مامۆستايانى كوردستان و ته‌واوى مامۆستايانى كورستان ده‌كات و هيواى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازێت. هەروەها رایدەگەیێنێت: "به رێز و پێزانينه‌وه له هه‌وڵ و ماندووبوون و له خه‌بات و قوربانيدان و تێكۆشانيان بۆ په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى نه‌وه‌كانى كوردستان، ده‌ڕوانين".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "مامۆستايانى كوردستان له سه‌رده‌مى شۆڕش و له ئازاديشدا هه‌ميشه پێشه‌نگانه، رۆڵێكى ديار و گه‌وره‌يان له په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌ياندنى تاكى كوردستانيدا گێڕاوه و ده‌گێڕن، له ئاڵۆزترين و سه‌ختترين رۆژگاريشدا ده‌ستيان له ئه‌رك و په‌يامى پيرۆزى په‌روه‌رده‌يى و فێركارى هه‌ڵنه‌گرتووه و هه‌رگيز نه‌يانهێشتووه رۆڵه‌كانى كوردستان، بێ خوێندن بمێننه‌وه".
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی مۆستایان و رۆڵیان لە کۆمەڵگە دەڵێت: "مامۆستايان كه يه‌كێك له گرنگترين توێژه‌كان و ستوونێكى سه‌ره‌كيى پێشكه‌وتنى هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌يه‌كن، به‌دڵنياييه‌وه شايسته‌ى ژيان و گوزه‌رانى باشترن و له‌م ياده‌دا هه‌موو پشتگيرييه‌كمان بۆ مافه‌كانيان دووپات ده‌كه‌ينه‌وه. سوپاسيان ده‌كه‌م، ده‌ستى ماندووبوونيان ده‌گوشم و پيرۆز و شكۆدار بێت".
رووداو
