وەزارەتی پەروەردە رێنمایی تاقیکردنەوەکانی پەیمانگە حوکمی و ئەهلییەکانی بڵاوکردەوە
بەپێی نوسراوەکەی وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەکان لە 1-6-2020 بەپێی خشتەیەک دەستپێدەکات کەوا لەلایەن کارگێڕی پەیمانگەکەوە دەردەچێت و لە 18-6-2020 کۆتایی دێت، پێویستە لەو ماوەیەدا گشت تاقیکردنەوە تیرۆری و پڕاکتیکیەکان ئەنجامبدرێن.
هەروەها بڕیاردراوە تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ 80 نمرەی لەسەر بێت و لەگەڵ 20 نمرەی وەرزی یەکەم کۆدەکرێتەوە و دەبێتە 100 نمرەی تەواو.
خەندان
