روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێرەوە
لە روونکردنەوەیەکی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر کە تێیدا بڵاوکراوەتەوە: "دوای گەیشتنی سکاڵای چەند هاووڵاتییەکی شاری هەولێر کە کەسێک بە ناوی هێرش تەیار دەستی بەسەر زەویەکانیان داگرتووە و ناهێڵیت بەکاری بهێنن کە بۆ دروستکردنی چەند کارگەیەک بۆیان تەرخان کراوە.
ئەوەش خراوەتە روو، "پارێزگار سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری راسپارد بۆ بە دواداچوونی بابەتەکە و دەرکەوت هێرش تەیار لەم شوێنە رووبەری ٦٦٠٠٠م٢ لە ساڵی ٢٠٠٣ وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە، کەچی هەر بەوە نەوەستاوە و زێدەرۆیی کردۆتە سەر رووبەری ١١١٩٠٠م٢ تەنانەت تجاوزی کردۆتە سەر شەقامی گشتی بە درێژی ٣٣٠م و بە پانی ٤٠م، هەروەها شەقامێکی دیکە بە درێژی ٢٠٠ مەترو پانی ٢٥مەتر".
دەقی راگەیاندراوەکە:
روونکردنەوەیەک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
دوای گەیشتنی سکاڵای چەند هاوڵاتیەکی شاری هەولێر کە کەسێک بە ناوی هێرش تەیار دەستی بەسەر زەویەکانیان داگرتووە و ناهێڵیت بەکاری بهێنن کە بۆ دروستکردنی چەند کارگەیەک بۆیان تەرخان کراوە. پارێزگار سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێری راسپارد بۆ بە دواداچوونی بابەتەکە و دەرکەوت هێرش تەیار لەم شوێنە رووبەری ٦٦٠٠٠ مەتر دوجای لە ساڵی ٢٠٠٣ وەرگرتووە و لە ساڵی ٢٠١٣ گرێبەستەکەی کۆتایی هاتووە، کەچی هەر بەوە نەوەستاوە و زێدەرۆیی کردۆتە سەر رووبەری ١١١٩٠٠مەتر دووجا، تەنانەت تجاوزی کردۆتە سەر شەقامی گشتی بە درێژی ٣٣٠ م و بە پانی ٤٠ مەتر، هەروەها شەقامێکی دیکە بە درێژی ٢٠٠ مەترو پانی ٢٥مەتر .
بۆیە لە لایەن پارێزگاری هەولێر بە ئامادەبوونی لایەنە پەیوەندیدارەکان بانگ کرا بۆ هەڵگرتنی ئەم زێدەرۆییانە، دوای ئەوەی بەردەوام بوو لە پێداگیریکردن لەسەر داگیر کردنی موڵک و ماڵی گشتی، لە لایەن پارێزگار ئاگادار کرایەوە کە دەدرێتە دادگاو دەبێ ملکەچی یاسا بێت و ئیتر عەنتەریات و یاسا شکێنی و پیسخۆری لە کەس قبوڵ ناکرێت، هەڵساوە نووسینێکی بە زمانی تەشهیر و بوختان هۆنیتەوە و چەند پەیج و سایتێکی قین لە دڵ و دژە چاکسازیش بۆیان بڵاو کردۆتەوە.
دەبێ گەندەڵکاران بزانن، هەڵبەستنی بوختان و درۆ بە کەڵکیان نایەت و رێکاری یاسایی توند بەرامبەریان دەگرینە بەر. هەرچەندە زۆرینەی خەڵکی هەولێر پاشەڵ و پاشخانی پڕ لە پیسخۆری ئەمانە دەزانێت، بەڵام لە گەڵ ئەوەش بە پێویستمان زانی ئەم روونکردنەوەیە بڵاو بکەینەوە.
تێبینی: هەموو دیکۆمێنت و بەڵگەنامەکانی گەندەڵیەکانیان و زێدەرۆییەکانیان دراونەتە دادگا.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.5.14
باسنيوز
