له هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 10 تۆن جگه‌رى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زاى ناوه‌ندیی هه‌ولێر به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14/5/2020، له گه‌ڕه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌ولێر، ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له 10 تۆن جگه‌رى ماوه‌به‌سه‌رچوودا گیرا".
گوتیشى: "ئه‌و جگه‌ره به‌سه‌رچووه له ئێرانه‌وه هێنراوه و له‌زگه و كارتۆنی ساخته‌ی بۆ دروست كراوه، به ناوی كوشتارگه‌یه‌كی هه‌ولێر ئاماده‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به هاووڵاتییان بفرۆشرێت".
باسنيوز
