سلێمانی.. لە یەکەیەکی نیشتەجێبوون ئاگر کەوتەوە
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ئاگرەکە لە نهۆمی ١١ی یەکێک لە شوقەکانی نیشتەجێبوون کەوتووەتەوە و لەلایەن هێزەکانی فریاکەوتن و بەرگریی شارستانی سلێمانییەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
هەتا ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتەنەوەکە دیار نییە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە و تەنیا زیانی مادی بەر ئەو ماڵە کەوتووە.
لەمبارەوە دیار ئیبراهیم گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی ئاشکرای کرد: "کە هەتا ئێستا هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە دیار نییە، بەڵام ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە، بەڵام هێشتا هەر دووکەڵ لە شوێنەکە هەڵدەستێت".
باسنيوز
