فڕۆكەی هاوپەیمانان لە سنووری خورماتوو كۆمەڵێک چەكداری داعشیان کردە ئامانج
لەمبارەوە عەلی حەیدەر، ئەفسەری سوپای عێراقی لە سنووری ئامرلی، رایگەیاند: لە گوندی "زەرگە"ی سەر بە خورماتوو، ئەمڕۆ پێنج شەممە 14/5/2020 تەرمی 3 چەكداری داعش لەلایەن هێزەكانی سوپاوە دۆزرایەوە."
گوتیشی: "ناسنامەی ئەو چەكدارانە نەزانراوە و نەناسراونەتەوە."
هەر لەمبارەوە عەمید عەلی حوسێن، بەڕیوەبەری بنکەی پۆلیسی خورماتوو، سەرباری پشت راستكردنەوەی هەواڵەكە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، ئەو سێ چەكدارەی داعش بە بۆرودمانی فڕۆكەی هاوپەیمانان كوژراون و شەوی رابردوو بە خەستی بۆردومان كراون."
باسنیوز
