سبەی گەورەترین باخچەی ئاژەڵان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھەولێر دەکرێتەوە

سبەی گەورەترین باخچەی ئاژەڵان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لە ھەولێر دەکرێتەوە


لێپرسراوی ڕاگەیاندنی باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر ئاشکرای کرد سبەی ھەینی گەورەترین باخچەی ئاژەڵان لەسەر ئاستی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاسات لە شاری ھەولێر دەکرێتەوە.

لەمبارەوە محەمەد عومەر، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر ڕاگەیاند: "باخچەی ئاژەڵانی ھەولێر کە گەورەترین باخچەی ئاژەڵانە لەسەر ئاستی عێراق و ھەموو وڵاتانی ڕۆژەھەڵاتی ناوەڕاست و لەسەر ڕووبەری٢٠٠ دۆنم زەوی لە ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر دروست کراو، بڕیارە سبەی هەینی 2020.5.15 بەڕووی ھاووڵاتیان و گەشتیاراندا بکرێتەوە".

گوتیشی: "ئەباخچەیە بە سەدان ئاژەڵ و باڵندەی جۆراوجۆر و ڕاھێندراوی تێدایە کە زۆربەیان ئازادن، واتە لەناو قەفەز و خانوودا نین و سەرنجڕاکێشن".

بە گوتەی محەمەد عومەر، بەھۆی ئەو باخچەیەوە ساڵانە بە ھەزاران گەشتیاری ناوخۆ و بیانی ڕوو لە ناوچە گەشتیارییەکانی سنووری شاری ھەولێر دەکەن و کەرتی گەشتوگوزار بووژانەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت".










باسنيوز
Top