وەزیری ناوخۆ و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆرۆنا لە کۆبوونەوە دان
کاتژمێر١١ی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020.5.14 وەزیری ناوخۆ لەگەڵ وەزیرانی تەندروستی و ئەوقاف و پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی کۆرۆنا کۆ بوونەوە.
کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە بەشداریی چوار پارێزگارەکەی ھەرێمی کوردستان لەبارەی پرسی کۆرۆنا کۆ بوونەوە.
بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتیی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و تەوەرەکەی تایبەتە بە ئامادەکارییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دوای ئاساییکردنەوەی دۆخی ژیان. .
باسنيوز
