ئاژانسێكی ئەمریكی دو ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن دەداتە نەخۆشخانەیەكی هەرێم

 ئاژانسێكی ئەمریكی دو ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن دەداتە نەخۆشخانەیەكی هەرێم
ئەمڕۆ كونسوڵی ئەمریكا لە هەولێر رایگەیاند،"ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی دو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی بەخشیە نەخۆشخانەی رزگاری"

كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە،"ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ پێنج شەممە، دو ئۆتۆمبێلی فریاکەوتنی بەخشیە نەخۆشخانەی رزگاری بۆ پشتگیریکردنی وەڵامدانەوەی فەرمانگەی تەندروستی ھەولێر بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید١٩)."

ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی سەرچاوەی گرنگ بۆ یارمەتیدانی پاراستنی گیانی مرۆڤ

ئاماژەی بەوەشكردوە،"ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی سەرچاوەی گرنگ بۆ یارمەتیدانی پاراستنی گیانی مرۆڤ و دروستکردنی دامەزراوەی تەندروستی و کەمکردنەوەی دواکەوتن لەو جڤاکانەی کە چارەسەری گرنگی پزیشکی وەردەگرن."






خەندان
Top