لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی کۆتایی دایە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان

لیژنەی یاسایی ڕاپۆرتی کۆتایی دایە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، کۆ بووەوە و راپۆرتی کۆتایی لیژنەکەیان ئامادەکردو رادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کرد.

لەمبارەوە سارا دڵشاد ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان، راگەیاند: "لیژنەی یاسایی راپۆرتی کۆتایی لەبارەی پێشنیازە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی پێشکەشکردنی پێشنیاز و پرۆژەیاسا تەواو کردووە و ڕادەستی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کرد.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئامادەکراوە، ماوەی پێشکەشکردن و پێشنیازی یاسا بۆ٣٠ رۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە.

بڕیاریشە لە دانیشتنی داھاتووی پەرلەماندا بخرێتە دەنگدانەوە.






باسنیوز
Top