وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا چه‌ند بڕیارێك ده‌رده‌كات
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستیی حكوومه‌تى هه‌رێنى كوردستان، چه‌ند بڕیارێكى بۆ ئه‌و قوتابییانه‌ بڵاو كرده‌وه‌، كه‌ زانكۆكانیان به‌شێوه‌ى ئۆنلاین درێژه‌یان به‌ خوێندن داوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/5/2020، وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ دراوه‌، لە دواى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و ئەو لێکەوتانەى کە لە ئەنجامدا هاتنە ئاراوە و گەڕانەوەى ئەو قوتابییانه‌ى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، هه‌روه‌ها لەپێناو بەرژەوەندى گشتى، به‌ واژۆى د. ئارام محه‌مه‌د قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا، بە نووسراوى ژمارە 350 له‌ ڕۆژى 12/5/2020، ئەم بڕیارانەى خوارەوە ده‌ركران:

- وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕای دەگەیه‌نێت، ئەو قوتابى و خوێندكارانه‌ى کە زانکۆکانیان بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە، ئەو ماوەیەى کە لە ناوەوەى وڵات بە شێوەی ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن داوە، بۆیان ئەژمار دەکرێت و دەخرێتە سەر ماوەى مانەوەیان لە دەرەوەى وڵات، کە تیایدا دەخوێنن بۆ ئەم مەبەستە پێویستە داواکارى و بەڵگەنامەى فەرمى پێشکەش بە وەزارەتەکەمان بکەن.

- سەبارەت بەو قوتابى و خوێندکارانەى کە گەڕاونەتەوە زانکۆکانیان پرۆسەى خوێندنیان ڕاگرتوو ەو بەشێوەى ئۆنلاین درێژەیان بە خوێندن نەداوە، ئەوا لە دواى دەستپێکردنەوەى خوێندنیان، ماوەى مانەوەیان لە ڕاگرتنى خوێندنیان زیاد دەکرێت بۆ ماوەى خوێندن و مۆڵەتى خوێندنەکەیان.



- ئەو قوتابى و خوێندکارانەى کە بەردەوامن لە خوێندن و خوێندن لە زانکۆکانیان ڕانەگیراوە ئەوا بەپێى یاسا و ڕێنوێنییه‌ کارپێکراوەکان مامەڵەى لەگەڵدا دەکرێت.









باسنيوز




Top