لە سنووری حاجی ئۆمەران دەست بەسەر بڕێک مادەی ھۆشبەر و پارەی ساختەدا گیرا
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران لەمبارەوە بڵاوی کردووەتەوە، هاتووە: "بە پێدانی زانیاری لەلایەن هاووڵاتییەكەوە توانیویانە دەست بەسەر بڕی دوو كیلۆ گرام مادەی هوشبەر لە جۆری تلیاك و بڕی 700 دەنكە حەبی قەدەغەكراوی (B2 ) و 500 دەنكە حەبی قەدەغكراوی (میتادون)، هەروەها بڕێكی زور دۆلاری ئەمریكێ و دیناری عێراقیدا بگرن".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەوە بەوەش کراوە: "بە ناوی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەرانەوە دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری ئاسایشی كۆمەڵگە و ئەفسەر و سەرجەم كارمەندە ماندوونەناسەكانی ئاسایش و هاووڵاتیان كە هەمیشە یارمەتیدەری هێزەكانی ئاسایش بوون و هاووڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە ئاسایش هەمێشە لە سەنگەری بەرگریدا بەردەوامە لە ئەركە پێروزەكەیان بۆ هەر كارێکی نەخوازراو كە بیەوێ ئاسایشی هەرێمی كوردستان تێك بدات".
باسنيوز
