گوتەبێژی فەرمیی پارتی هەواڵێک بەدرۆ دەخاتەوە

گوتەبێژی فەرمیی پارتی هەواڵێک بەدرۆ دەخاتەوە
گوتەبێژی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان هەواڵێکی بەدرۆ خستەوە کە باس لە کاندیدکردنی کەسێک بۆ پۆستێکی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠، مەحموود محەمەد، گوتەبێژی فەرمیی پارتی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەبارەی پشک و بەرکەوتەی پارتی لە کابینەی نوێی حکوومەتی عێڕاقی فیدراڵ، ماڵپەڕی (خەندان) هەواڵێکی بڵاو کردووەتەوە، گوایە دڵشاد بارزانی کاندیدی پارتییە بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ.

جەختیش کراوەتەوە: ”ئێمە ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و رایدەگەیەنین کە بەھیچ شێوەیەک راستی تێدا نییە، وەک چەندین جاریش دووپاتمان کردووەتەوە، پێویستە دەزگاکانی مێدیا پشت بە سەرچاوەی دروست ببەستن و خۆیان لە هەواڵی ناڕاست، بەدوور بگرن“.












باسنيوز



Top