کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی پردەکەی پردێ بەردەوامە

کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی پردەکەی پردێ بەردەوامە
ماوەی چەند رۆژێکە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوەی پردی سەرەکیی ناحیەی پردێی سەر بە کەرکووک دەستی پێ کردووەتەوە.

عەبدولموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ، ڕايگەیاند: "کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنی پردی ناحیەی پردێ بەردەوامە و ئەوەش لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ڕێگاوبانەکانی عێراقەوە ئەنجام دەدرێت".

گوتیشی: "چاککردنەوەی ئەو پردە زۆر گرنگە، چونکە هاتوچۆیەکی زۆر لە نێوان کەرکووک و هەولێردا هەیە و دەبێتە ئاسانکاری بو هاتۆچۆی شۆفێران".

بە بڕی٦۷۰ ملیۆن دینار بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبانەکانی عێراق دەستی بە چاککردنەوە و نۆژنکردنەوەی پردی ناحیەی پردێ کردووە.

لە دوای ڕووداوەکانی ۱٦ی ئۆکتۆبەری ۲۰۱۷ میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لایەکی پردی سەرەکیی ناحیە "پردێ"یان ڕووخاند و لایەکەی تریشیان تێک دا و لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە نۆژەنکردنەوەی کاتیی پردەکەدا هاوکاریی زۆری عێراقی کردووە.












باسنيوز




Top