لە یەک مانگدا لە پارێزگای هەولێر 110 سكاڵای توندوتیژیی خێزانی تۆمار كراوە
موقودەم فەرمان محەمەد، بەڕێوبەری بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندیژیی ئافرەتان و خێزان – هەولێر ڕايگەیاند: "حاڵەتەكانی تۆماركردنی توندتیژیی خێزانی لە ماوەی مانگێكدا لە سنووری هەر پێنج نووسینگەی بەرێوبەراتییەكانی توندوتیژی خێزانی لە پارێزگای هەولێر بۆ مانگی چوار، 110 سكاڵای توندتیژی تۆمار كراوە و دەریدەخات بە بەراورد لەگەڵ مانگەكانی پێشتر، رێژەكە كەمی كردووە".
موقودەم فەرمان محەمەد، ڕاشی گەیاند: "هەر لەو مانگەدا دوو حاڵەتی سووتاندن هەبووە، یەكێان خۆسووتاندن بووە ئەوەی تریش سووتانی قەزا و قەدەرە، بەڵام كە ڕێژەی سووتانەكەیان كەم بووە، هەردوو كەسە لە ژیاندا ماون".
باسنيوز
