تورکمانەکانی کەرکووک: ڕاکان جبووری رێژەی عەرەب لە ئیدارەی شارەکە زیاد دەکات
ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) راپۆرتێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا لێدوانێکی رەملە ئەلعوبەیدی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک (بە نەتەوە عەرەب) بڵاو کردووەتەوە، کە رایگەیاندووە، دانانی بەرپرسانی عەرەب لە پۆستە ئیدارییەکانی کەرکووک بەپێی بەرژەوەندیی و نزیکیی لە راکان جبوریی پارێزگاری سەپێندراوی شارەکەیە و هیچ سودی بۆ عەرەب نییە.
هەروەها قاسم بەیاتی، ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک (بە نەتەوە تورکمان) رایگەیاندووە، راکان جبوری رێژەی بەرپرسانی عەرەب لە ئیدارەی شارەکە لەسەر حیسابی رێژەی کورد، زیاد دەکات.
قاسم بەیاتی هەروەها رایگەیاندووە، جبوری نەتەوەی تورکمانی پەراوێز خستووە و رێژەی تورکمانەکان لە ئیدارەی کەرکووک ناگاتە %20، لەکاتێکدا رێژەی عەرەبی لە %32ش تێپەڕندووە.
لە خیانەتی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017، گرووپێکی نێو یەکێتی شاری کەرکووکی رادەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی کرد و دواتر راکان جبوری کە پێشتر جێگری پارێزگاری کەرکووک بوو بۆ چەند کارێکی سادەی وەک دیاریکردنی نرخی مۆلیدە، بە وەکالەت وەک پارێزگار لەلایەن ئەو میلیشیایانەوە بەسەر کەرکووکدا سەپێندرا.
باسنيوز
