له‌ سلێمانى تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا

له‌ سلێمانى تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا
له‌ سلێمانى مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد، كە لە چەند بنكەیەكی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه‌ فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13/5/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى سلێمانى ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دیاریكردنی شوێنی تۆمەتبار، كاتژمێر 7 و 30 ئێواره‌ى شەوی 10/5/2020، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا تۆمەتبارێكیان دەستگیر كرد، كە لە چەند بنكەیەك فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا ڕووبەڕووی هێزەكانی پۆلیس ببووه‌وه‌ و تەقەی كردبوو".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "تۆمەتبار (ه، م، ع) لەدایكبووی 1992ی دانیشتووى سلێمانییه‌، كە لە چەند بنكەیەك داوا كراوە و پێشتریش تەقەی لە مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد كردبوو لەكاتی چوونیان بۆ دەستگیركردنی، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (405 - 31 ، 229 و 430) كە برینداركردن و سەرانەوەرگرتن و هەڕەشەكردنە لە هاووڵاتییان ڕاگیراوە، لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".











باسنيوز



Top