بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داھاتی گومرگەکان بەرز دەکاتەوە
بەھۆی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، داھاتی گومرگەکانی ھەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیون و بەڕێوەبەری گومرگی باشماخیش ئاماژە بە بڕیارێکی حکوومەت و ڕۆڵی لە بەرزکردنەوەی ئەو داھاتە دەکات.
شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ ڕاگەیاند: "لە ماوەی قۆناغەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا داھاتی گومرگەکان بە بەراورد بە مانگەکانی پێشوو، بە ڕێژەیەکی بەرچاو و تا ئاستی نیوە دابەزیبوو".
گوتیشی: "ئێستاکە تاڕادەیەک ڕەوشەکە بەرەو ئاسایبوونەوە دەچێت و پشکنینی کاڵاکان خێراتر بوون، لەلایەکی دیکە بەھۆی ئەو بڕیارەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کە لەبارەی دەستپێکردنەوەی سستەمی تڕانزێت لە مەرزەکان داویەتی، کاریگەریی ئەرێنی لەسەر بەرزبوونەوەی داھات دەبێت، بەڵام ئەوە قۆناغ و کاتی دەوێت تا دەکاتەوە ئاستی پێشووی خۆی".
شاخەوان بەکر، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "ھەرچەندە بڕیاری دەستپێکردنەوەی بازرگانی بە شێوەی تڕانزێت دراوە، بەڵام بەھۆی وردەکاری و پێویستبوونی کات تا ئێستا ھیچ بارێکی ترازێت بە مەزری باشماخدس تێپەڕ نەبووە، بەدەر لەوە ڕەوشی ھاتوچۆی گەشتیاری بیانی بە مەرزەکەدا دەستی پێ نەکردووەتەوە و ئەمەش پەیوەستە بە بڕیاری حکوومەتەوە".
باسنیوز
