رێكارهكانی تاپۆكردنی خانووه زێدهڕۆكان و زهوییه كارتهكان دهستی پێكرد
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگهیاند، دەستیان بە هەنگاوەکانی تاپۆکردنی خانووە زێدەرۆیەکان كردووه و بۆ ئەم مەبەستەش رێنمایی بۆ سەرجەم پارێزگا و یەکە ئیداریەکان نێردراوە.
داواش لەو هاووڵاتیانە دەکات، کە خانووی زێدەرۆیان هەیە، دەست بە پێشکەشکردنی داواکاری بکەن.
هاوكات عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێریش دەڵێت: ئهو بڕیاره تاپۆكردنی زەوییه کارتهكانیش دهگرێتهوه و کارەکانیان بۆ ئهو مهبهسته دەستیپێکردوە.
بهگوێرهی بڕیارهكه، خانوو لە ناو شارەکان نابێت لە 200 مەتر زیاتر بێت، لە قەزاکان 250 مەتر و ناحیەکانیش 300 مەتر, بۆ هەر مەترێکيش لە سەنتەری پارێزگاکان لە نێوان 15 تا 30 هەزار دینار و لە شارۆچکەکان له نێوان 10 تا 15 هەزار دینار و لە ناحیەکانیش له نێوان 5 تا 8 هەزار دینارە.
سەبارەت بە کەسوکاری شەهیدانیش، وهك له بڕیارهكهدا هاتووه، بە حوکمی بڕگەکانی ئهو یاسایه کەسوکاری پلە یەکی شەهیدان، ئەنفالکراون، کەمئەندامانی سەنگەر ئەو حوکمە داراییە نایانگرێتەوە. هەر زێدەڕۆییەکيش کرابێتە سەر زەوی پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان تاپۆ ناکرێن.
K24-
