به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی جه‌خت له ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه
له‌م باره‌شه‌وه سۆران جەمال تاھیر - ئەندامی سەرکردایەتی یەکیتی دەڵێ: بڕیارمانداوە گرژییەكانمان لەگەڵ پارتی نەھێڵین و رێكەوتن لەگەڵ پارتی نوێ بكەینەوە.
له به‌رامبه‌ریشدا حەسەن جەباری، گارگێڕی لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دەڵێت: بەشێك لەو گرژیانەی باس دەكرێت كە لە نێوان پارتی و یەكێتی ھەن، زیاتر لە میدیا و سۆشیال میدیا گەورە كراوە.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، رۆژی دووشەمەی رابردوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەل بەرھەم ساڵح سەرۆك کۆماری عێراق کۆبوووەوە و ھەردوولا بە گرنگییەوە جەختیان لە پێویستی چارەسەرکردنی قەیران و ناکۆکییەکان کردەوە، بە ئاراستەی ھێنانەکایەی ئارامی و ئاوڕدانەوە لە ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان.
K24-
