عوسمانی بانیمارانی: حزب به فهیسبووك بەڕێوە ناچێت
عوسمانی بانیمارانی، لە لێدوانێکیدا، باسی لە دۆخی ئێستای پەیوەندیی نێوان پارتی و یەکێتی کرد و ڕای گەیاند: ”ئەو دوو حزبە دەبێت بگەنە ڕێککەوتن، چونکە دوو حزبی خاوهن پێگه و هێزن، عهیبه له نێوان دوو حزبدا دۆخەکە بهم شێوهی لێبكرێت“.
ئەوەشی نەشاردەوە کە هەردوو لایەنە دەگەنە ڕێککەوتن و هەنگاوی باش لە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان دەندرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا عوسمان بانیمارانی باسی لەوانە کرد کە هانی توندکردنی ناکۆکییەکان دەدەن و گوتی: ”ئەو قسە و قسەڵۆکەی لە فەیسبووک دەکرێت و پارەشیان بۆ خەرج دەکرێت، گوێی پێ نەدرێت باشە، بەداخەوە حزب بە فەیسبووک و پارەتێخستنی بەڕێوە ناچێت، زۆرمان لەم بابەتانە بینی و دەرئەنجامەکەشی هیچ نەبوو“.
باسنیوز
