كەركووك.. ئافرەتێك بەهۆی تەقینی تەنووری غازەوە گیانی لەدەست دا

كەركووك.. ئافرەتێك بەهۆی تەقینی تەنووری غازەوە گیانی لەدەست دا
دوێنێ دووشەممە ئافرەتێکی کوردی دانیشتووی کەرکووک کە بەهۆی ئاگرگرتن و تەقینی تەنووری غازەوە ئاگر لە جەستەی ئاگری گرتبوو، بە سەختبوونی برینەکەوە ئەمڕۆ گیانی لەدەست داوە.

لەمبارەوە عەمید حوسێن عەلی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری خورماتوو، رايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 12/5/2020 هەواڵمان پێگەیشت خاتوو (م.ع) هاوژینی ئەفسەری پلەدار خورماتوو (خەلیل مەحمود موزهەر) بەهۆی زۆریی رێژەی سوتاوییەكەی کە رۆژی پێشتر تەنوری غاز پێدا تەقیبووەوە، ئەمڕۆ سێشەممە لە کەرکووک گیانی لەدەست داوە."

هاوسەری ئەو خانمە ئەفسەری پلەدارە، هەرچەند خەڵکی کەرکووکە، بەڵام دەوامی لە خورماتوو بووە.













باسنيوز



Top