كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و كەمئەندامانی سەنگەر لە ڕسووماتی تاپۆكردنی خانووی زێدەڕۆ دەبەخشرێن
ئهمڕۆ سێشهممه 12/5/2020، وهزارهتى شارهوانى ڕاگهیاندراوێكى له پهیجى فهرمیی خۆى، له تۆڕى كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) بڵاو كردهوه، تێیدا هاتووه: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرجەم ئەو خانووانەی لەپێش مانگی ئاداری 2018وە بەشێوەی زێدەڕۆ لە شار و شارۆچكەكان دروستكراون، بە نرخێكی ڕەمزی تاپۆ دەكات و كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان و ئەنفالكراوان، هەروەها كەمئەندامانی سەنگەر لە ڕسووماتی تاپۆكردنی خانووەكانیان دەبەخشرێن".
ههر لهمبارهیهوه و له ڕاگهیاندراوهكهدا، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕاى گهیاندووه: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری تاپۆكردنی سەرجەم ئەو خانووانەی داوە كە لەپێش مانگی ئاداری 2018وه بەشێوەی زێدەڕۆ دروست كراون و بۆ ئەو مەبەستەش لێژنە پێك هێنراوە".
لهبارەی ڕسووماتی تاپۆكردنی خانووی كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان و ئەنفالكراوان، وهزیرى شارهوانى گوتى: "كەسوكاری پلە یەكی شەهیدان، ئەنفالكراوان، كەمئەندامانی سەنگەر حوكمە داراییەكان نایانگرێتەوە و لە ڕسووماتی تاپۆكردنی خانووە زێدەڕۆكانیان دەبەخشرێن".
باسنيوز
