حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوکاریی نزیکەی 200 هەزار خێزانی هەژار دەکات

حكوومەتی هەرێمی كوردستان هاوکاریی نزیکەی 200 هەزار خێزانی هەژار دەکات
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەڕێگەی چەند وەزارەتێكەوە هاوكاریی نزیکەی 200 هەزار خێزانی هەژار و كەمدەرامەت دەكات و گوتەبێژی وەزارتی کار و كاروباری كۆمەڵایەتیش ڕای دەگەنێت ئەم هاوكارییە هەموو شارەكانی كوردستان دەگرێتەوە.

ئاریان ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتی ڕايگەیاند: "ئەو بڕە پارەی كە ئەنجوومەنی وەزیران لیژنەیەكی دەستنیشان كرد كە بۆ وەزارەتەكانی کار و كاروباری كۆمەڵایەتی و پلاندانان و بازرگانی لەگەڵ بەشی هەماهەنگیی ئەنجوومەنی وەزیران ئەم لیژنەیە بڕیاریان داوە ئەم پارەیە بكەن بە سەبەتەی خۆراك بۆ خەڵكی هەژار، چونكە زۆر چین و توێژ هەیە ئێستا ژەمە خۆراكێكی نییە بتوانێ بەربانگی پێ بكاتەوە.

ڕاشی گەیاند: "لیژنەیەكی تریش لە بەڕێوبەرایەتیی چاودێریی وەزارەتی کار و كاروباری كۆمەڵایەتی پێک هێنراوە، کە جێگری پارێزگاری هەولێر لە سەرۆكایەتیی گشتی لیژنەكە دەكات کە بە شێوەی مەیدانی ماڵ و شوێنەكان دەگەڕێن و خەڵك ناونووس دەكەن بۆ ئەم هاوكارییە و سەردانەكان تەواو بووە تا ئێستا بەس ماوە خۆراكەكە بگاتە دەستیان و هەموو شارەكانیش دەگرێتەوە".

لەبارەی ئەو ژمارەی ئەو خێزانانەی لە پارێزگا و ناوچەکان لێ سوود مەند دەبن، ڕوونیشی كردەوە: "لە هەولێر 60 هەزار خێزان، لە دهۆك 60 هەزار خێزان، لە سلێمانی 50 هەزار خێزان لە دەڤەری ڕاپەڕین، 12 هەزار خێزان، لە سنووری گەرمیان هەشت هەزارخێزان وئەم هاوكارییەش تەنها بۆ یەك مانگە بەشی 15تا 20 ڕۆژی هەر خێزانێك دەكات لە هەوڵی ئەوە داین لەڕێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بە زووترین كات بگاتە دەستیان".










باسنيوز






Top