ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانی هاوكاریی وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/5/2020، مووسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى له پرێس كۆنفرانسێكدا ڕاى گه‌یاند: "له چوارچێوه‌ى هێڵى گه‌رمى ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى، كه بۆ هاوكاریكردنى كه‌مده‌رامه‌تان بوو له ماوه‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆدا، هاوكاریی 48 هه‌زار خێزان كراوه و ئه‌م پرۆژه‌ش به‌رده‌وامه".
له ڕاگه‌یاندراوێكى ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانیدا ئاماژه به‌وه دراوه، كه ئه‌مڕۆ ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى ده‌رمان و پێداویستیی پزیشكى و ئامێرى پزیشكى، پێشكه‌شى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ده‌كات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستی له پرێس كۆنفرانسێكدا گوتى: "سوپاسى ده‌زگاى خێرخوازیی بارزانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته مرۆڤدۆست و نیشتمانپه‌روه‌رانه‌یان، كه له ماوه‌ى ڕابردوودا، به تایبه‌ت له هه‌ڵمه‌تى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا، چه‌ندین پێداویستیی زۆر گرنگیان بۆ داموده‌زگاكانى ته‌ندروستى و نه‌خۆشخانه‌كان دابین كرد، هه‌روه‌ها نه‌خۆشخانه‌ى گه‌ڕۆكیشیان بۆ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوان دروست كرد.
باس‌نیوز
