پۆلیسی هەولێر کەسێکی بەتۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد
پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، "كەسێكی بە ناوی (ھ.ر.ح) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) دەستگیر كرد، كە لە كاتی دەستگیركردنیدا بڕێك ماددەی هۆشبەری لابوو".
روونیشکراوەتەوە، تۆمەتباری ناوبراو، کە پێشینەی تاوانی هەیە و پێشر لەسەر دزیکردن دەستگیر کراوە، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخرا وبەپێی ماددە 14ی هۆشبەرەكان، بەند كراوە.
باسنيوز
