سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی ٢٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی لالش بڵاو کردەوە

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی ٢٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی لالش بڵاو کردەوە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی ٢٧ەمین ساڵیادی دامەزراندنی بنكەی لالش بڵاو کردەوە و تێیدا پیرۆزبایی لە ئەندام و كادیرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەکات.


دەقی پەیامەکە:


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان


بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی دەستەی باڵای بنكەی لالش


بەبۆنەی بیست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی بنكەی لالش پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و ئەندام و كادیرانی بنكەی لالش و هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەكەم. سوپاسی هەوڵ و ماندووبوونتان دەكەم بۆ پێشڤەبردنی دۆخی كولتووری و كۆمەڵایەتیی خوشك و برایانی ئێزیدی و دەستتان خۆش بێت.


ئێوە ئەركێكی پیرۆزتان لەسەر شانە بۆ خزمەتكردنی خوشك و برایانی ئێزیدی و وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆم بۆ كار و چالاكییەكانتان هیوای ئاسوودەیی و ئارامی و سارێژبوونەوەی برینەكان بۆ هەموو خوشك و برایانی ئێزیدی دەخوازم و هەر سەركەوتوو بن.


بمێنن بە خێر و خۆشی


مسعود بارزانی
11ـی 5ـی 2020










باسنيوز



Top