سۆران.. هاووڵاتییەک بەهۆی تەزووی كارەباوە گیانی لەدەست دا
ئەندازیار فەیسەڵ حوسێن، بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، رايگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 11/5/2020 فەرمانبەرێكی بنكەی كارەبای دیانا، سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سۆران، بەناوی "حاجی بازید خدر" بەهۆی بەركەوتنی تەزووی كارەبا گیانی لەدەست دا".
بەڕێوەبەری دابەشكردنی كارەبای سۆران، گوتیشی: "ئەو فەرمانبەرە ساڵانێكە خزمەت دەكات، بەداخەوە ئەمڕۆ لە گەڕەكی ئازادی شاری سۆران، بەر محاویلەیەكی كارەبا كەوتووە و بەهۆیەوە گیانی سپاردووە".
باسنيوز
