هەولێر.. ئاژانسی کۆیکای کۆری هاوکاریی نزیکەی 500 خێزانی کەمدەرامەتیان کرد
دابەشکردنی ئەو سەبەتە خۆراكییە بۆ نزیکەی (500) خێزانى كەمدەرامەتى شارى هەولێر و دەوروبەرى بووە و ئەم هاوكاريیەش بەمەبەستى كەمكردنەوەى ئەرك و بارگرانیی هاووڵاتیانی کەمدەرامەت بووە لەبەر بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسی کۆرۆنا کە کاریگەریی ئابووری لەسەر گشت وڵاتانی جيهاندا هەبووە و زۆرێک لە بنەماڵە کەمداهاتەکان تووشی گرفت بوون.
ئاژانسی کۆیکا و کۆمەڵەی کاک بە شێوەیەکی بەردەوام لە ساڵانی رابردووشدا بەردەوام هاوکاری و یارمەتیی بنەماڵە کەمدەرامەتەکان و پەنابەرانیان لە هەرێمی کوردستان کردووە.
باسنيوز
