سەبارەت بە دەوامی فەرمانگەکان وەزارەتی پەروەردە دەسەڵات دەدا بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان

 سەبارەت بە دەوامی فەرمانگەکان وەزارەتی پەروەردە دەسەڵات دەدا بە بەڕێوەبەرە گشتییەکان


وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە نووسراوێکی فەرمیدا دەسەڵات بە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردە دەدات سەبارەت بە چۆنیەتی دەوامی فەرمانگەکان و رێکخستنەوەی دەوام.


لە نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردەدا کە رێکەوتی ئەمڕۆ(١٠-٥-٢٠٢٠)ی لەسەرەوە و واژووی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی بەسەرەوە هاتووە"ئاماژە بە کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕۆژی سێشەممە رێکەوتی(٥-٥-٢٠٢٠) کە بڕیاردرا بە پێدانی دەسەڵات بە وەزیرە بەرێزەکان بەمەبەستی دیاریکردنی میکانزیمی دەوامی فەرمانگەکانیان".



لە نووسراوەکە ئاماژە بە ئەوە دراوە کە وەزارەتەکە بڕیاریداوە بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی پەروەردەی پارێزگاکان، کە دەسەڵاتی تەواویان دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکان و رێکخستنەوەی دەوامی فەرمانبەران بە(ڕەچاوکردنی ڕێنمایی تەندروستی) و بەپێی پێویست و بە مەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری و راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتیان لە رێکەوتی(١١-٥-٢٠٢٠).









باسنيوز
Top