هاتوچۆى سلێمانى ئاگادارییه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 10/5/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى سلێمانى، ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "هاتوچۆى سلێمانى ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان و شۆفێرانی پارێزگاكه دەکات، کە سبەی دووشەممە دەوامی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان دەست پێدەکات و دەتوانن بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان سەردانمان بکەن".
هاتوچۆى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، كه ئەو مامەڵانەی کە لەم هەفتەیەدا ئەنجام ده‌درێن، بریتین لە:
1ـ مامەڵەکانی تۆماری یەکەم جار
2ـ گواستنەوەی خاوەندارێتی (تحویل)
3ـ نوێکردنەوەی ساڵانە
4ـ نوێکردنەوەی مۆڵەت
له ئاگادارییه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه: "لەکاتی سەردانیکردنی هاووڵاتییان، پێویستە ڕێنوێنییه‌كانى تەندروستی لەبەرچاو بگیرێن، کۆبوونەوەی زۆر دروست نەبێت، هەر هاووڵاتییەک لەکاتی سەردانیکردنی بەڕێوەبەرایەتیمان پێویستە ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئەنجام بدەن وەک بەکارهێنانی (دەستکێش و دەمامک)".
هاتوچۆى سلێمانى ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، ئەو کەسانەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان دەکەن، پێویستە بە سیستەمی سەرەگرتنی ئەلیکترۆنی پابەند بن و تا کاتی هاتنی سەرەی خۆیان، لەسەر کورسییەکان دابنیشن، ئه‌مه‌ش بەمەبەستی دروستنەبوونی قەرەباڵغی لە بەردەم پەنجەرەکاندا.
باسنيوز
