ڕێکارەکانی کردنەوەی مزگەوتەکان ده‌خرێنه ڕوو
نەبەز ئێسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروبارى ئایینی، ڕاگەیاند: "کەمێکی دیکە ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و ئەوقافی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەگاتە دەستمان و ڕێکارەکان ڕادەگەیەنین".
لەبارەی ڕێکارەکان بۆ کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتى: "دەبێت نێوان نوێژخوێنان لە مەترێک زیاتر بێت و ھەموو کەسێکیش بەرماڵی پێبێت بۆ نوێژکردن و لەماڵەوەش دەستنوێژ ھەڵبگیرێت".
ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "وتاری ڕۆژی ھەینی کورت بێت و لە 10 دەقە زیاتر نەبێت، هه‌روه‌ها نابێت بە ھیچ شێوەیەک ماچ و لەباوەشکردن و تەوقەکردن ھەبێت".
لە بارەی کاتی کردنەوهى مزگه‌وته‌كان، نه‌به‌ز ئیسماعیل ئاماژه‌ى به‌وه دا: "تا ئێستا له‌سه‌ر كاتى كردنه‌وه‌ى مزگه‌وته‌كان بڕیار نه‌دراوه".
باس‌نیوز
