ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە مووچەی ئەو وەزارەت و توێژانە دابەش دەکرێت

 ڕۆژی دووشەممە و سێشەممە مووچەی ئەو وەزارەت و توێژانە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو وەزارەت و توێژانەی ئاشکرا کرد کە ڕۆژی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی یەکی ٢٠٢٠ وەردەگرن.

بەشی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی ئاشکرای کرد کە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە ١١ و ١٢ی ئایاری ٢٠٢٠، مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەش دەکرێت.

هەر لەو دوو ڕۆژەدا مووچەی (کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان) و مووچەی (زیندانییانی سیاسی) دابەش دەکرێت.

پێشتر ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دابوو بەپێی ئەو داهاتەی لەبەردەستدایە، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی یەکی فەرمانبەران بکرێت.









باسنیوز
Top