سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ په‌یامێك سه‌باره‌ت به پرسی پێكهاته‌كان و كورسی كۆتاكان له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه.
وه‌ك لای هه‌موان ئاشكرایه ، كه دوای ئه‌وه‌ی رۆژی 7 ئایاری 2020 په‌رله‌مانی كوردستان كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئه‌نجامدا كه یه‌كێك له‌بڕگه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه بریتی بوو له وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له چه‌ند په‌رله‌مانتارێك به‌هۆی بونی سكاڵا له سه‌ریان له‌دادگاكانی هه‌رێمی كوردستان ، ئه‌و پرسه په‌رله‌مانی به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش كردوو به‌هۆی جیاوازی بیروڕای فراكسیۆنه‌كان له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌و به‌رنامه‌ی كار ژماره‌یه‌ك فراكسیۆن بایكۆتی دانیشتنه‌كه‌یان كردوو له‌به‌رامبه‌ردا چه‌ند فراكسیۆنێكی تر له هۆڵی په‌رله‌مان مانه‌وه ، لهپڕۆسهیهكدا دوای خستنه ده‌نگدانه‌وه ، پارێزبه‌ندی لهپهرلهمانتارێك وه‌رگیرایه‌وه .
ئه‌و بابه‌ته بوه مایه‌ی په‌رت بونی لایه‌نه‌كان و شپرزه بونی په‌یوه‌ندیه‌كان له ئاستی سیاسی یه‌وه زۆرترین قسه‌و باسی له‌سه‌ر كرا ، ئه‌وه‌ی مایه‌ی سه‌رنجدان و هه‌ڵوه‌سته كردنەو په‌یوه‌سته به ناوه‌رۆكی بابه‌ته‌كه‌و دانیشتنەكهی په‌رله‌مان ئێمه قسه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ین وپه‌یوه‌ست نیه به ئێمه‌وه ، ئه‌وه‌ی به‌لای ئێمه‌وه وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ جێگه‌ی تێڕوانین و بیر‌و ڕای خۆمانه له‌و چه‌ند خاڵه ده‌خه‌ینه ڕوو :
یه‌كه‌م / په‌رله‌مانتار له‌هه‌ر كوێ ی دونیا بێت ، به‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان ده‌ڕوات و به‌فه‌رمی ده‌بێته نوێنه‌ری ئه‌و نه‌ته‌وه‌و خه‌ڵكه‌ی ده‌نگیان پێ داوه‌و له‌هه‌مان كاتدا نوێنه‌ری ئه‌و لایه‌نه‌ی كاندیدی كردووه وه‌ك مافێكی سیاسی ئه‌و لایه‌نه ، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه پێدراو نیه‌و پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤیشه كه له‌كاتی بونی هه‌ر ڕایه‌كی جیاواز و ده‌ربڕینێك یان ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌ر پرۆژه‌و پرسێك له‌لایه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌وه . له‌به‌رامبه‌ردا هێرش بكرێته سه‌ر ده‌نگده‌ران و ئه‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌و پێكهاته‌ی ده‌نگیان به‌و په‌رله‌مانتاره داوه چونكه نابێت هاوڵاتی ده‌نگده‌رو نه‌ته‌وه‌و ئاینه‌كان تێكه‌ڵ به ململانێ سیاسیه‌كان و ڕایه جیاوازیه‌كان بكرێت و ته‌نها هۆڵی په‌رله‌مان شوێنی یهكلاكلادنهوهو گفتوگۆ‌و یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی پرسهكانه نه‌وه‌ك سوشیاڵ میدیا‌و لێدوان و بڵاوكراوه.
دووه‌م / هه‌موو ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان دوای په‌سند كردنی ناوه‌كه‌ی له‌كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن به پێ ی ئه‌و یاسا‌و رێكارانه‌ی هه‌یه ده‌بێته ئه‌ندامی په‌رله‌مان به پێ ی ڕیزبه‌ندی ژماره‌ی ده‌نگده‌ران له زۆره‌و بۆ كه‌م ، بۆیه به‌هیچ شێوه‌ك ڕێگه پێدراو نیه له كاتی بونی هه‌ر ململانێ و جیاوازیه‌ك ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی په‌رله‌مانتار به‌راورد بكرێ وه‌ك كارتی به‌هێزو لاواز ، چونكه به پێ ی هه‌ندێ شیكاری زانستی و رێكاری هه‌ڵبژاردن ، ده‌نگده‌رانی هه‌ر كاندیدێكی پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌چوارچێوه‌ی ژماره‌ی پێكهاته‌كه‌ی خۆی ده‌نگی هێناوه‌و له‌سه‌ر كۆی ژماره‌ی نه‌ته‌وه‌و پێكهاته‌ی خۆی بۆی هه‌ژمار ده‌كرێ نه‌وه‌ك له‌سه‌ر ئاستی ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه ژماره‌ی ده‌نگده‌رانی له‌سه‌رووی دوو ملیۆنه .
سێ یه‌م / سه‌باره‌ت به ده‌نگدان و به‌شداری و به‌شداری نه‌كردنی ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌دانیشتنه‌كان و ده‌نگدان یان ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسا‌و یان هه‌ر بڕگه‌یه‌كی به‌رنامه‌ی كار مافێكی یاسایی ئه‌ندامی په‌رله‌مانه‌و ئازاده له موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافه‌ی و نابێ له‌ژێر هیچ فشار‌و ڕێگریه‌ك یان هێرش كردنه سه‌ری و ناوزڕاندنی ئه‌و مافه‌ی لێ زه‌وت بكرێ . چونكه پرسی پێكهێنانی هاوپه‌یمانی و كاری هاوبه‌شی نێوان فراكسیۆنه‌كان له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانیش ڕێگه پێدراوه‌و كارێكی یاساییه‌و وه‌ك عورفێكی په‌رله‌مانی سه‌یر ده‌كرێت .
چواره‌م / یه‌كێكی تر له‌و پرسانه‌ی تر كه له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه هاتۆته پێش و بۆته قسه‌و داواكاری هه‌ندێ خه‌ڵك ته‌نانه‌ت هه‌ندێ په‌رله‌مانتاریش بابه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی كورسی كۆتاكانه ، ئێمه پێمان وایه ناكری له‌كاتی بونی هه‌ر بابه‌تێكی سیاسی و ململانێ ی لایه‌نه‌كان ده‌ست ببرێت بۆ مافی پێكهاته‌كان كه به‌یاسا ڕێكخراوه‌و 11 كورسی وه‌ك كۆتا له‌په‌رله‌مان دیاری كراوه بۆیان، چونكه ئه‌وه زه‌نگێكی باش نیه‌و كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له‌سه‌ر پیشێلكردنی مافی ڕه‌وای پێكهاته‌كان كه دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌و وڵات و هه‌رێمه‌ن له ڕووی مێژووی و كهلتوریهوهو كاریگه‌ریشی ده‌بێت له‌سه‌ر پێكه‌وه ژیان و نیگه‌ران بوونی پێكهاته‌و ئایین و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كان . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه پێكهاته‌كان چاوه‌ڕێ ی به‌شداری زیاتر‌و ڕاسته‌قینه ده‌كه‌ن له پرۆسه‌ی سیاسی وئیداری جێ به‌جێ كردنی یاسای ژماره‌ی 5 ی ساڵی 2015.
ضياء بطرس صليوا
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ
هه‌رێمی كوردستان _ 10 ی ئایاری 2020
