لە كەركووك سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەوە

لە كەركووك سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەوە
گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕای دەگەیەنێت، لە كەركووك سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بوونەوە.

سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی كەركووك ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 9/5/2020، سێ تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركووك چاك بوونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێ هێشت".

گوتیشی: "تا ئێستا لە كەركووك 70 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 35 كەسیان لە نەخۆشخانەن و 33 كەسی دیكەیان چاك بوونەتەوە و هەروەها دوو كەسیشیان بەهۆی هەمان ڤایرۆسەوە گیانیان لە دەست داوە".










باسنیوز



Top