پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئەبوبەکر هەڵەدنی: هیوادارم قسە و کردارت وەک یەک بێت

پەرلەمانتارێکی پارتی بۆ ئەبوبەکر هەڵەدنی: هیوادارم قسە و کردارت وەک یەک بێت
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، وەڵامی ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەداتەوە و هیوادەخوازێت قسە و کرداری وەک یەک بێت.

بەهمەن کاکە عەبدوڵا، پەرلەمانتاری پارتی، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) پەیامێکی ئاراستەی ئەبوبەکر هەڵەدنی، پەرلەمانتاری یەکگرتوو کرد و لە سەرەتادا هیوای خواست ”قسە و کردار“ی پەرلەمانتارەکەی یەکگرتوو وەک یەک بن.

ڕوونیشی کردووەتەوە: “هەڵەدنی چەن ڕۆژێکە بەهۆی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر، زۆر سەغڵەت بووە و چەن جارێکە داوا دەکات هەموویان بە کۆمەڵ دەست لەکار بکێشنەوە و بایکۆتی پەرلەمان بکەن، بۆ ئەوەی کاری پەرلەمانی و حکومڕانی شکست بهێنێت، ئیتر نازانم مەبەستی ئەوەیە کودەتا شکست خواردووەکەی ۲۳ی حوزەیرانیان دووبارە بکەنەوە یان چی؟ بەڵام ئەوەندە دەزانم گەر ئەمجارە هەمووشیان پێکەوە دەست لەکار بکێشنەوە، کاری پەرلەمان و حکوومەتداری یەک خولەکیش ناوەستێت و هیچ لە مەسەلەکە ناگۆڕێت”.

پەرلەمانتارەکەی پارتی نەیشاردووەتەوە کە ئەبوبەکر هەڵەدنی “زۆر بە پارتی سەغڵەتە، پێموایە ئەوە دووەمین جارە پارتی ئازارێکی گەورەی دەروونی پێدەدات، جاری یەکەم هەرچەندە فراکسیۆنی حزبەکەی لە پەرلەمان کردە دوو کەرتەوە، کەچی هەر شکستیان هێنا. ئەمجارەش بە بایکۆتکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان دیسان شکستیان هێنا، ئیتر پێیوایە ئێستا دەست لەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵ بکەن، پەرلەمان لەسەر ئەوان پەکی دەکەوێت، ئەی چاوەڕێی چین بۆ دەست لەکار کێشانەوەتان پێشکەش ناکەن؟ با قسە و کردارتان وەک یەک بێت”.










باسنيوز



Top