جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و کونسوڵی رووسیا رەوشی سیاسیی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
ئەمڕۆ شەممە ٩ی ٥ی ٢٠٢٠، هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردەوە: "بە نوێنەرایەتی سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی کونسوڵخانەی روسیامان کرد، بە بۆنەی یادی ٧٥ ساڵەی سەرکەوتنی سۆڤیەت و ھاوپەیمانان بەسەر نازیەتدا، پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا و سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە گەیەنرا".
هەروەها جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە، کە لەسەر دوا رەوشی سیاسیی ناوچەکە، بیروڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
باسنيوز
