داقووق.. چەند چەکدارێکی نەناسراو سەرۆك هۆزێکیان ڕفاند

داقووق.. چەند چەکدارێکی نەناسراو سەرۆك هۆزێکیان ڕفاند
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە لە سنووری قەزای داقووقی سەر بە پارێزگای كەركووك، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو سەرۆك هۆزێكیان بۆ شوێنی نادیار ڕفاند.

لەمبارەوە ماجید ئەنوەر عوبێدی، خزمی نزیكی ئەو سەرۆك هۆزە، ڕايگەیاند: "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 9/5/2020، لە گوندی (ستێح)ی سەر بە داقووق، ژمارەیەك چەكداری نەناسراو، (ئەحمەد عەجمی عوبێدی) كە سەرۆك هۆزی عوبێدە لە سنووری داقووقیان بۆ شوێنی نادیار ڕافاندووە.

گوتیشی: "تا ئێستا چارەنووسی دیار نییە و مۆبایلەكەشی داخراوە و لەبارەی ڕفاندنەكەشییەوە لایەنە پێوەندیدارەكان ئاگادار كراونەتەوە".












باسنيوز






Top