راگەیاندراوێك لە نوسینگه ی سکرتێری په رله مانی کوردستانەوە
سەبارەت بە کورسی کۆتای پێکهاتەکان، مافێکە بەپێی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکراوە بۆ پێکهاتەکان، نوێنەرانی سەرجەم پێکهاتەکان لە پەرلەمانی کوردستان، نوێنەرایەتی راستەقینەی پێکهاتەکان دەکەن و ئەوەی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان و پێکهاتەکان بێت درێغی لێ ناکەین و لە داهاتووشدا هەر بەم شێوەیە بەردەوام دەبین لە سیاسەتی خۆمان، باسکردنی رێژە و ژمارەی دەنگدەران و بەراوردکردنی بەژمارەی دەنگدەری ئەندامی لایەنێکی سیاسی تر بەتەواوی رەتدەکەینەوە و کارێکە پێچەوانەی یاسا بەرکارەکان لەهەرێمی کوردستان و کەم بەهاکردنی کورسی و دەنگدەری پێکهاتەکانە.
پێکهاتەکانی کوردستان مافی خۆیانە هاوپەیمانی هەر حزب و لایەنێکی سیاسی بکەن لەپێناو پاراستن و دەستەبەرکردنی مافەکانیان و خزمەتکردنی هاووڵاتیانیان، بۆ ئەو کەس و لایەنانەش کە بۆ داپۆشین و بەلارێدابردنی شکستەکانیان هێرشی نارەوا و دوور لە هەموو بەهایەکی ئەخڵاقی سیاسی دەکەنە سەر نوێنەرانی پێکهاتەکان باشترە خەریکی چاکردنی هەڵەی سیاسی و کێشەکانی خۆیان بن.
ئێمە بەردەوام دەبین، سیاسەت و بەرنامەی کاری پەرلەمانیمان بەم شێوەی کە خۆمان وەک پێکهاتەکان پێمان باشە درێژە پێدەدەین و ئەوەی لە بەرژەوەندی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بێت دەیکەین.
سەرکەوتن بۆ کوردستان و سەربەرزی بۆ شەهیدانمان
٨ی ئایاری ٢٠٢٠
نوسینگه ی سکرتێری په رله مانی کوردستان
