سەڵاحەدین بەهادین: بەهیوا و گەشبینیەوە دەروانمە پێکهاتنی کابینەی حکومەتی فیدراڵ

 سەڵاحەدین بەهادین: بەهیوا و گەشبینیەوە دەروانمە پێکهاتنی کابینەی حکومەتی فیدراڵ
ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی لە مستەفا كازمی دەكات و رایدەگەیەنێت،"بەهیوا و گەشبینیەوە دەروانمە پێکهاتنی کابینەی حکومەتی فیدراڵی"

سەڵاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی،"بەهیوا و گەشبینیەوە دەروانمە پێکهاتنی کابینەی حکومەتی فیدراڵی ..لەکاتێکدا کەسەرباری بونی چەندین قەیران و کێشە، پەتای کۆرۆنا و قەیرانی دارایی و نەوت تابلۆیەکی تاریکی کێشاوە بۆ هاوڵاتی عراقی"

وێڕای پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی و کابینەکەی. دەخوازم سەرەتای قۆناغی چاکسازی بێ

سەڵاحەدین بەهادین وتیشی،"وێڕای پیرۆزبایی لەبەڕێز مستەفا کازمی و کابینەکەی. دەخوازم سەرەتای قۆناغی چاکسازی بێ."

شه‌وی 6-7/ 5 / 2020 له‌ پرۆسه‌یه‌كی ده‌نگداندا كه‌ 266 په‌رله‌مانتار تیایدا به‌شداربون، په‌رله‌مانتاران متمانه‌یان به‌خشیه‌ 15 به‌ربژێری كابینه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی نوێی عێراق و دواتر به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ته‌كه‌ په‌سه‌ندكرا و مسته‌فا كازمی سوێندی یاسایی خوارد، پێنج كاندیدی وه‌زاره‌ته‌كانیش ره‌تكرانه‌وه‌ و هه‌ریه‌ك له‌ كاندیدانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ و نه‌وت به‌ربژێریان ئاماده‌نه‌بو بۆ ده‌نگدان، دانیشتنه‌كه‌ بۆ كاتێكی دیكه‌ دواخرا.






خەندان
Top