لە عێراق 63 تووشبووی نوێ بە پەتای كۆرۆنا تۆمار كران

لە عێراق 63 تووشبووی نوێ بە پەتای كۆرۆنا تۆمار كران
ئەمڕۆ پێنجشەممە وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق تۆماركردنی 63 تووشبووی نوێی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

بە پێی بەیاننامەی وەزارەتەكە، لە دوێنێوە 63 تووشبووی نوێ بە پەتای كۆرۆنا تۆمار كراون، 33 تووشبوو لە بەغدا، پێنج تووشبوو لە كەركووك و 25 تووشبووش لە بەسرە.

هەروەها لە دوێنێوە هیچ تووشبوویەكی پەتایەكە لە عێراق گیانی لەدەست نەداوە، 24 تووشبووش بە تەواوی چاك بوونەتەوە.

تا ئێستا لە عێراقدا دوو هەزار و 543 تووشبوو تۆمار كراون، 102 تووشبوو گیانیان لەدەست داوە، یەك هەزار و 623 تووشبوو چاك بوونەتەوە و 815 تووشبووش لە نەخۆشخانەكاندا ماون.











باسنيوز


Top