وەزارەتی کشتوکاڵ شێوازی دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانبەرانی راگەیاند
بەپێی نووسراوێکی وەزارەت کشتوکاڵ کە تێیدا بڕیاردراوە بە دەسپێکردنەوەی دەوامی تەواوی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان لە ١١ی ٥ی ٢٠٢٠ تاکو کاتێکی نادیار.
ئاماژە بەوەش کراوە، کە لە رۆژی یەکشەممە تا رۆژی چوارشەممە دەوام لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تاکو ١ی دوای نیوەڕۆ دەبێت و رۆژی پێنجشەمەش پشوو دەبێت.
روونیشکراوەتەوە، کە دەوامی فەرمانبەران بەشێوەی یەک لەسەر سێی فەرمانبەران دەبێت و بەرێوەبەرە گشتییەکان و بەرێوەبەری فەرمانگەکان بەپێی پێویستی کاروڕاپەراندنی ئەرکەکان رێکی بخەن، بە پابەندبوونی تەواو بە رێنمایی و رێکارەکانی خۆپارێزی تەندروستی لە پەتای کۆرۆنا.
باسنيوز
