وەزارەتی پەروەردە چارەنووسی پرۆسەی خوێندنی 2019-2020ی یەکلا کردەوە
وەزارەتی پەروەردە لە فەرمانێکی وەزاریدا بڵاویکردەوە، کە بەمەبەستی فەراهەمکردن و پاراستنی کوالێتی خوێندنی ئەمساڵ 2019-2020 بڕیاردرا کە تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلەکانی یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی و پەیمانگاکان و قۆناغە ناکۆتاکانی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بۆ ساڵی خوێندنی 2019-2020 لە رۆژی دووشەممە 1ی 6ی 2020، دەست پێ بکات.
روونیشکراوەتەوە، کە تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلەکانی یەکەمی بنەڕەتی تا یازدەی ئامادەیی و پەیمانگاکان و قۆناغە ناکۆتاکانی پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی تەنها لەو بابەتانەدا دەبێت کە تاکو 25/2/2020 لە پۆلی قوتابخانەکان خوێندراوە.
باسنيوز
