دلێر حه‌قی شاوەیس: بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران هەنگاوی زۆر گرنگن
رۆژی چوارشەممە 6-5-2020، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت، کۆ بووەوە و ژمارەیەک بڕیاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بنبڕکردنی گەندەڵی، دەرکرد.
د.دلێر حه‌قی شاوەیس، شارەزای ئابووری، رایگەیاند، بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران كاریگه‌ریی له‌سه‌ر سوککردنی ئه‌و بارگرانییه‌ی له‌سه‌ر حكوومه‌ت هه‌یه، دەبێت.
دلێر حەقی شاوەیس کەمکردنەوەی خەرجییەکان، سوود وەرگرتن لەو سامانەی لە هەرێمی کوردستان هەیە و سوودی لێوەرنەگیراوە، بە هەنگاوی ”زۆر گرنگ“ بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی حکوومەت، دادەنێت.
لەبارەی قەرزی حکوومەت لای هاووڵاتییان، کە بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئاسانکاری لە دانەوەیان دەکرێت، ئەو شارەزایەی ئابووری رایگەیاند، ده‌بێ حكوومه‌ت ئالیه‌تی پێدانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان دیاری بكات و بڕیاری بۆ دەربکات.
دلێر حەقی شاوەیس نەهێشتنی دوو مووچەیی و کارکردن بە ئەنجامی سیستەمی بایۆمەتری بە هەنگاوی ”زۆر گرنگ“ دانا و رایگەیاند، ”پاره‌یه‌كی زۆرمان بۆ بایۆمه‌تری خەرج کردووە و ده‌بێ كاری پێ بكرێت، بۆ ئەوەی بتوانین بندیوار نه‌هێڵین و پاره‌كان بگه‌رێته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت".
شاوەیس جەختی لەوە کردەوە، کە بە رێکخستنەوەی ئەو پارانەی داهاتی وەزارەتەکان بوون و کەمکردنەوەی نەسریەی وەزارەتەکان، ”بەهەدەردان“ی پارە کەم دەکرێتەوە.
باس‌نیوز
