نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم حکوومه‌ته‌که‌ی کازمی بتوانێت مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگێڕێنێتەوە

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم حکوومه‌ته‌که‌ی کازمی بتوانێت مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگێڕێنێتەوە
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی متمانەوەرگرتنی مستەفا کازمی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستە کردووە.

لە بەشێک لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا هاتووە: "هیوادارم حکوومه‌ته‌که‌ی بتوانێت ئارامی، سه‌قامگیری، خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتن بۆ وڵات و ماف و داوا ڕه‌واکانی‌ گه‌لی عێراق و مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگێڕێنێتەوە ".

دەقی پەیامەکە:

پیرۆزبایی له‌ به‌ڕێز مسته‌فا کازمی ده‌که‌م بۆ په‌سه‌ندکردنی کابینه‌که‌ی، هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازم. هیوادارم حکوومه‌ته‌که‌ی بتوانێت ئارامی، سه‌قامگیری، خزمه‌تگوزاری و پێشکه‌وتن بۆ وڵات و ماف و داوا ڕه‌واکانی‌ گه‌لی عێراق و مافه‌ ده‌ستوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بگێڕێنێتەوە.












باسنيوز



Top