پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر، پرسەنامەیەکی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکارەکەی کردووە.

دەقی پرسنامەکە:

بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی حاجی عومەر شێخ عەبدوڵڵا مهاجر کەسایەتی ناسراوی دەڤەری سۆران و باوکی شەهید عادل مهاجرم پێگەیشت. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەیان و کەسوکاریان دەکەم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە خزم و دۆستانی ببەخشێت.



مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان












باسنیوز
Top