كه‌نعان خه‌یلانى: بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێتە هۆی نەهێشتنی جیاکاری
كه‌نعان خه‌یلانى، سه‌رۆكى فراكسۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ڕاى گه‌یاند، ئه‌و بڕیارانه‌ى ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جێگاى دڵخۆشییه بۆ خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان.
کەنعان خەیلانی جەختی لەوە کردەوە، کە هه‌موو خاڵه‌كانى نێو بڕیاره‌كه سوودى زۆرى هه‌یه، تایبه‌ت ئه‌و بڕگه‌یەى باس له كه‌مکردنه‌وه‌ى مووچه‌ى پله باڵاکان ده‌كات، چونكه جیاكارى کەم دەکاتەوە و نایهێڵێت.
سه‌رۆكى فراكسۆنى پارتى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر لەبارەی لامەرکەزیەت و پێدانی دەسەڵات بە ئەنجوومەنە خۆجێییەکان، رایگەیاند، پێدانی دەسەڵات بە ئیدارە خۆجێیەکان ئاسانکارییەکی تەواو بۆ خەڵک دەکات و رۆتین کەمدەکاتەوە.
هەروەک خەیلانی رایگەیاند، جێبەجێرکردنی ئەو بڕیارانە دەبێتە هۆی کاری باشتر و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان.
رۆژی چوارشەممە 6-5-2020، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەت، کۆ بووەوە و ژمارەیەک بڕیاری بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی و بنبڕکردنی گەندەڵی، دەرکرد.
باس‌نیوز
