هاوسەرۆكی هەدەپە لەسەر ئەندام پەرلەمانە دەستلەكاركێشاوەكەی هاتە دەنگ

هاوسەرۆكی هەدەپە لەسەر ئەندام پەرلەمانە دەستلەكاركێشاوەكەی هاتە دەنگ
ئەحمەد شیك، ئەندام پەرلەمانی هەدەپە، چەند رۆژێك بەرلە ئێستا نامەی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ئاراستەی سەركردایەتیی هەدەپە كرد، هەروەها لەناو پەرلەمانی توركیاش وەك ئەندام پەرلەمانی هەدەپە نەما، بۆیە مەدحەت سینجار هاوسەرۆكی هەدەپە دەڵێت ئەو ناحەقی بەرامبەر بە هەدەپە كردووە.

سینحار لە دیمانەیەكیدا بۆ تەلەفزیۆنی (فۆكس)ی توركی، وەكوو رەخنەیەك لە ئەحمەد شیك ئاماژەی داوە كە رەخنەكانی شیك ناحەقین بەرانبەر بە هەدەپە.

سینجار باسی لەوەش كرد، كە لەناو هەدەپەدا دەیان كەسی وەكوو ئەحمەد رەخنەیان هەبووە و گلەییان لە هەدەپە هەبووە، بەڵام كاتێك لە سەركردایەتیی هەدەپە باس كراوە چارەسەری بۆ دۆزراوەتەوە، بەڵام ئەحمەد شیك لە دەرەوەی هەدەپە رەخنەی هەبووە و هەرگیز نەهاتووەتە سەركردایەتی باسی بكات، بۆیە ناكرێت بەو شێوەیە بەرانبەر بە هەدەپە بجووڵێتەوە.

لە بەشێكی تری قسەكانیدا، سینجار تیشكی خستە سەر هەدەپە و گوتی هەدەپەبوون لە توركیا زۆر ئەستەمە، چونكە لە هەموو لایەكەوە دژایەتی دەكرێت، بۆیە ناكرێت ئەحمەد شیك بەو شێوەیە دەست لەكار بكێشێتەوە و هەست بەو زوڵمە نەكات كە لە هەدەپە دەكرێت.












باسنيوز



Top