سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کرد

 سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی لە مستەفا کازمی کرد
سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی تازەی عێراق کرد.

کەمێک لەمەوبەر لە تویتێکدا سەرۆک بارزانی رای گەیاند، لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە ”پیرۆزباییم لە مستەفا کازمی کرد بۆ هەڵبژاردنی وەکوو سەرۆک وەزیران“.

هاوکات هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات، بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی ئەو کێشە گەورانەی لە نێوان هەردوولا ماون، خواستووە.

نیوەشەوی رابردوو مستەفا کازمی و ١٥ لە وەزیرانی کابینەکەی لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەنگیان پێدرا.











باسنیوز
Top